بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس، سەید "عەبدولمەلیک بەدرەدین ئەلحوسی" سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن سەرلەئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لەنێو کۆڕی دەیان هەزار کەسیی خەڵکی سەنعا وتی: شەڕی یەمەن کە تێیدا تائێستا دەیان هەزار کەس کوژراو و بریندار و بەملوێنان کەسیش ئاوارە بوون، پێشاندەری ستەملێکراویی خەڵکی ئەو وڵاتەیەو گۆڕەپانی یەمەن ئەمڕۆ "کەربەلای هاوچەرخ"ـە.
"بەدرەدین ئەلحوسی" بەئاماژە بەوەی کە یەمەنییەکان هاوهەڵوێست دەبن لەگەڵ خەڵک لەئێرانی ئیسلامی، لوبنان، سوریاو بەحرەین، وتی: گەلی خۆڕاگری یەمەن ، تۆسقاڵێک چاوپۆشی ناکا لە سەربەخۆیی خۆی و هەڵوێستیشی، دوژمنایەتی لەگەڵ ئیسرائیل و ڕاوەستان لەتەنیشت خەڵکی فەلەستین و بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکاو سیاسەتی ئیستعمارخوازانەی ئەوانە.
ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وێڕای شەرمەزارکردنی هەوڵی ژمارێک وڵاتی عەرەب بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ رژیمی زایۆنی، ئەو کردەی بە خەیانەتێکی گەورە نرخاند و پێی داگرت؛ ئەنساروڵڵای یەمەن پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بەپێی "برادەریی ئیسلامی" دادەمەزرێنێ.
عەبدولمەلیک بەدرەدین ئەلحوسی ، ڕووداوی کەربەلای بە شەڕی نێوان هەق و باتڵ، عەداڵەت و زوڵم، و شەڕی نێوان ئازادەیی و کۆیلەتی زانی و وتی: کێشەو گرفتی دوێنێ هەمان پرسی ئەمڕۆیەو گرفتەکە هەروا لەجێی خۆیەتی و بژارەکانی بەردەمیش هەمان بژارەن و بێ گومان هەمان ئەنجام وشوێنهاتیشیان دەبێ.
.......
340